Skip to the content

بڕی ٣٠٨ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو لە سلێمانی تەرخان كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بە مەبەستی چارەسەركردنی کێشەی پیسبوونی ئاو لە شاری سلێمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕی ٣٠٨ ملیۆن و ٢٧٧ هەزار و ٦٦١ یەك دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی خەرج دەكات.
ئەم گوژمەیەش لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆڕی لە شەقامی بۆتان بۆ چارەسەركردنی گرفتی پیسبوونی ئاو خەرج دەکرێت، ئەمەش كاریگەری زۆر باشی لەسەر چارەسەركردنی ئەو گرفتە دەبێت.