Skip to the content

بە بەهای ٩٦ملیۆن دینار سووتەمەنی بۆ مۆلیدە و ئامێرەكانی ئاوی هەولێر دابین دەكرێت

 هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بۆ بەرهەمێنانی ئاوی خواردنەوە و دابەشكردنی بەسەر دانیشتووانی شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێردا، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە گوژمەیەك بە بڕی ٩٦ ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكە خەرج دەكرێت کە لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و ئەو گوژمەیەش بۆ پرۆژەی كڕینی گازوایل بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێر و مۆلیدەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.