Skip to the content

بە گوژمەی نزیكەی ٩٠٠ ملیۆن دینار پرۆژەیەک لە پیرمام جێبەجێ كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەلاحەدین (پیرمام) سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی قیڕتاوكردنی چەند گەڕەكێكی شارۆچكەكەیان كرد.

گوژمەی پرۆژەكە بریتییە لە ٨٩٦ ملیۆن و ٥٩٨هەزار و ٤٥٠ دینار، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێرە، پێكهاتووە لە قیڕتاوكردنی گەڕەكەكانی پێشمەرگە، فەریقاوا یەك، فەریقاوا دوو، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەلاحەدین سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر. 

بڕگەكانی پرۆژەكەش بریتین لە دیواری پاڵپشت و تەختكردن و تێكەڵەڕێژ و قیڕتاوكردن و ماوەكەیشی ٢٧٠ ڕۆژە و لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی كراوە. و ئەم پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارۆچكەكە دەبێت و ئاسانكاری زۆر بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییان دەكات.