Skip to the content

بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بەرەو تەواوبوون دەچێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- كاركردن لە پرۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر بەردەوامە و تاوەكو ئێستا بە ڕێژەی 93% كارەكانی بەشی دووەمی پرۆژەكە تەواوكراوە.

بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بە درێژیی ٧٫٦ کم کە لە ڕێگەی نێوان شەقامی سەرەکیی شەقڵاوە تاوەكوو شەقامی کۆیە، ئێستا بە ڕێژەی ٩٣٪ کارەکانی تەواوکراوە و ئێستاش کارکردن لە بەشەكانی چینی کۆتایی قیڕتاوکردن و دانانی هێماکانی هاتوچۆ و هێڵکاریی شەقام و پەرژینی سەلامەتی بەردەوامە.

وا بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی پڕۆژەکە کۆتایی بێت و ئەو بەشە بەڕووی شۆفێران و هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.