Skip to the content

بەشی دووەمی پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری خەریکە تەواو دەبێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئێوارەى ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکانی بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر، ساسان عەونى وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی و دامودەزگەکانی شارەوانی، پڕۆژەى بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتریی خێراى هەولێریان بەسەرکردەوە و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتیی کارەکان کرا.

کارکردن لەو بەشەی پڕۆژەکە بەردەوامە و  کارەکانی شەقامەکە گەیشتووەتە ٩٣٪ و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەم بەشەی پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بە درێژیی ٧.٦ کم دەکەوێتە نێوان شەقامی سەرەکیی شەقڵاوە تا شەقامی کۆیە و لە ئێستاشدا ٩٥٪ی کارەکانی تەواو کراوە و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا کارەکانی ئەو بەشەى پڕۆژەکە بە کۆتا بێت و بەڕووی شۆفێران و هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.