Skip to the content

زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لە چیای گەشتیاریی گڵەزەردە خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی بواری گەشتیاری لە سنوورەكەدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٢٥ ملیۆن و ١٤٠ هەزار دينار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین بە مەبەستی جێبەجێكردنی دوو پرۆژە لە چیای گڵەزەردە لەپێناو پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزاردا.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی كەرتی گەشتیارییە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی چاككردن و فراوانكردنی لۆفەكانی چیای گەشتیاریی گڵەزەردە بە گوژمەی ١٦ ملیۆن دینار و هەروەها پرۆژەی دروستكردن و جێگیركردنی كورسی و مێزی دانیشتن و سەتڵی خۆڵ بۆ لۆفەكانی چیای گەشتیاریی گڵەزەردە بە گوژمەی ٩ ملیۆن و ١٤٠ هەزار دینار كە بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.