Skip to the content

لە هەولێر کۆمەڵێک پڕۆژەی ڕێگەوبان جێبەجێ دەکرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە گەڕەک و شەقامەکانی ناو شاری هەولێر بە دەیان پرۆژەی خزمەتگوزاری لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگە جێبەجێدەكات، بەتایبەت لە گەڕەکە هەژارنشینەکان، لە داهاتووشدا بەدەر لەم پڕۆژانەی ئێستا کاریان تێدا دەکرێت، چەندین پرۆژەی دیكەش دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوەوە.

پڕۆژەکان بریتین لە:
١- قیڕتاوکردنی شەقامێکی ٦٠ مەتری لەنێوان شەقامی ١٢٠ مەتریی خێرا و شەقامی کەندی کۆڕنیش.
٢- نۆژەنکردنەوەی کیربستۆن و شۆستەی شەقامی ٢٠ مەتری لە گەڕەکی کوێستان.
٣- چاکكردنەوەی یاریی منداڵان و یارییە وەرزشییەکان.
٤- درووستکردنی شەقامێکی ٢٠ مەتریی تەریب بە کەندی کۆڕنیش لە گەڕەکی زیلان پێنجی حەسارۆک.
٤- قیڕتاوکردنی چوار شەقام لە گەڕەکی هاوکاریی پێنجی حەسارۆک بەرانبەر مزگەوتی بیلال خەیلانی.
٤- قیڕتاوکردنی گۆڕەپانی گەراجی ئۆتۆمبێل لە پێش پارکی پێشمەرگە.
٥- قیڕتاوکردن لە جۆری دەبڵ دریسینگ بۆ گۆڕستانی کەسنەزان قۆناغی یەکەم.
٦- نۆژەنکردنەوەی شۆستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە.
٧- کۆنکرێتکردنی کۆڵانی تەنیشت یاریگا و بەشێک لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێل لە نزیک مزگەوتی جەلیل خەیات و قیڕتاوکردنی پێش بەڕێوەبەرایەتیی ئاگرکوژێنەوەی هەولێر و نۆژەنکردنەوەی کۆڵانی ژمارە (١١٢) نزیک مزگەوتی کوێتی لە گەڕەکی تەیراوە.
٨- قیڕتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی فەرمانبەران، کەرتی هەشت هەزار، قۆناغی دووەم.
٩- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆک.
١٠- درووستکردنی سایدێکی شەقامی ١٠٠ مەتریی نێوان پێنجی حەسارۆک و هەشتی حەسارۆک.
١١- نۆژەنکردنەوەی یاری منداڵان و کورسی و سەبەتەی زبڵ لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان.
١٢- قیڕتاوکردنی دوو شەقام لەناو پێشانگاکان لە پیشەسازیی باشوور، نزیک چواریانی مەخموور و تێکدان و چاککردنەوەی شەقامی سەرەکیی شاری زیلان نزیک بەنزینخانەی شێر.
١٣- چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی سووڕانەوەی شەقامی مەخموور بەرانبەر ناوچەی پیشەسازیی باشوور و لادانی تاسەی کۆنکرێتی بەردەم سوپەرمارکێتی بی ئاڕ زێد و فراوانکردنی سایدی ژێر تونێلی شارەوانی و دانانی کیربستۆن بۆ دورگەی ناوەندی.
١٤- دانانی تۆڕی نوێی ڕووناکی لە شەقامی ١٠٠ مەتری.