Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی پێنج بەسەر دەكاتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سەرلەبەیانی سێشەممە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە مەبەستی بەدواداچوونی ئیشوكارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی پێنجی لە شاری هەولێر كرد.

لەمیانەی بەسەركردنەوەكەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ بەڕێوەبەر و سەرۆك بەش و ئەندازیار و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكە كۆبووەوە و بەدواداچوونی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و ئیشوكاری فەرمانگە كرد. هاوكات جەختی لەسەر ئەوە کردەوە پێویستە خزمەتكردنی زیاتری دانیشتووانی سنوورەكەیان بكەن و كاروباری هاووڵاتییان بە باشی ڕایی بكەن. دواتر بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی بەسەركردەوە.