Skip to the content

پڕۆژەی درووستكردنی شەقامێكی سی مەتری لە دهۆك دەستیپێكرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی رۆژهەڵاتی دهۆك، پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی سی مەتری، لە كەرتی ٤٥ی ماسیكێ لە شاری دهۆك دەستیپێكرد.

پرۆژەكە بە گوژمەی ٢ ملیار دینار و ٩٢٧ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار دینار لەسەر بودجەی پارێزگەی دهۆك و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی ڕۆژهەڵات و سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێت.

درێژیی شەقامەكە ٢٢٦ مەترە و پانییەكەشی ٣٠ مەترە، لە نزیك مزگەوتی سەباح ملحم دەستپێدەكات تا دەگاتە نزیك چاكسازیی زركا لە شاری دهۆك.

ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاریی شەقامە، بەهۆیەوە ئاسانكارییەكی زۆر بۆ هاووڵاتییانی شارەكە و بە تایبەتی هاتوچۆی شۆفێران دەكات و ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك لە ڕووی شەقام و ڕێگەوبانەوە بەرزتر دەكاتەوە.