Skip to the content

ژمارەیەك پرۆژەی سێكتەری ئاوی خواردنەوە له‌ شاری دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بەمەستی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شوێنە جیاوازەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك و دەوروبەری، گوژمەی ١٢٥ملیۆن و ٦١٣ هه‌زار و ٥٠٠ دینار بۆ ژمارەیەك پرۆژە خەرج كرا.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی تایبەت بە سێكتەری ئاوی خواردنەوە وەك دابینكردنی كەرەستە و بۆری و ئامێری پاككەرەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك و دەوروبەری كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بڕیار لەسەر خەرجكردنی دراوه‌.