Skip to the content

گوژمەی زیاتر لە ١٦٤ ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی چەند شەقامێك لە کەسنەزان خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی دروستكردن و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕی ١٦٤ ملیۆن و ٨١٠ هەزار دينار بۆ شارەوانیی كەسنەزان خەرج دەكات.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی بەپێی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقام و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكەكانی یەكی شوبات و كارێز لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان بڕیاری خەرجكردنی دراوە.