Skip to the content

گوژمەی ٣٦٦ ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی باخچەیەك لە زاخۆ خەرج كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- یەكێك لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و پەرەپێدانی پارك و باخچەكانە لە شار و شارۆچكەكانی كوردستاندا، لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی ٣٦٦ ملیۆن و ٧٦٨ هەزار دیناری بە مەبەستی دروستكردنی باخچەیەك لە زاخۆ تەرخان كرد.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ تەرخان كراوە و بە شێوەی قۆناغ كە ئەم گوژمەیە بۆ قۆناغی یەكەم بە مەبەستی دروستكردنی باخچەیەك لە گەڕەكی جگەرخوێن خەرج دەكرێت.