Skip to the content

گوژمەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی 11 پرۆژەی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و دەوروبەری خەرج كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ جێبەجێكردنی ١١ پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە بواری تۆڕی ئاو و دروستركردنی ئاوەڕۆ و پەرەپێدانی پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لەنێو شاری هەولێر و دەوروبەری، لەسەر ڕێژەی ١٧%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، بڕیاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی٢٣٠ ملیۆن و هەزار و ٩٠٠ دينار بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی خوارەوە:
- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی بێتواتەی نوێ.
- دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەكی گەڕەسۆر تەعجیل بۆ بنەسڵاوە.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو و بەستانی ئاوی ئیفراز لەگەڵ عەمباری ئاو لە گەڕەكی قەڵای نوێ.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە چەند كۆڵانێك لە گوندی شێخەشەل لە بەحركە.
- بەستانی بیری ژمارە هەشت لە بێركۆتی نوێ لەگەڵ تۆڕی ئاوی سەرەكی.
- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی بەختیاری، نزیك مزگەوتی بەختیاری.
- بەستانی بیری ژمارە حەوت لە بێركۆتی نوێ بە تۆڕی ئاوی سەرەكی.
- گۆڕینی بۆری ئاو لە گوندی حوجران لە سەڵاحەددین.
- تۆڕی ئاو بۆ گوندی تەنگەبیر لە ناحیەی باسرمە.
- كڕینی كەلوپەلی پێویست لەگەڵ چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی پێویست بۆ ئامێر و ئۆتۆمبێلەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو.
- پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە ناحیەی بەحركە.