Skip to the content

بە گوژمەی زیاتر لە ٢٣٣ ملیۆن دینار قیرتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی میرزا ئەحمەد لە هەولێر دەستیپێكرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر، لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی میرزا ئەحمەد لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستیپێكرد.

کارەکانی پڕۆژەکە پێکدێن لە: قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەكەكە و ڕاخستنی بە چینی ستابلایزەر. قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە کە ژمارەیان ٢٤ شەقامە، لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر تەواو دەكرێن و ماوەی ٤٠ ڕۆژی بۆ تەرخانكراوە و گوژمەكەشی ٢٣٣ ملیۆن و ٥١٠ هەزار دینارە. 
پڕۆژەكە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ئاسانكاری بۆ دانیشتووانی گەڕەكەكە.