Skip to the content

بە گوژمەی ٦٠٠ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە شاریا جێبەجێ دەكرێت

بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردنی زیاتری دانیشتووانی شارۆچكەكە، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانیی شاریا سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك، پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە شاریا جێبەجێ دەكرێت.

گوژمەی پرۆژەكە ٦٠٠ ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پارێزگەی دهۆك تەرخان كراوە، بڕگەكانی پرۆژەكەش پێكهاتوون لە دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ، ئەو پرۆژەیە بە سەرپەرشتیی شارەوانیی شاریا جێبەجێ دەكرێت.

بڕگە سەرەكییەكانی پرۆژەكە پێكهاتوون لە ١٦٠٠م دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام، لەگەڵ دروستكردنی ٢٢٠ مەتر ئاوەڕۆ؛ ئەو پرۆژەیە كاریگەریی زۆر باشی لەسەر ئاسانكاریی هاتوچۆ و ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاو لەو شوێنە دەبێت. 

جگە لەو پرۆژەیە هاوكات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.