Skip to the content

کۆماری چیک لە زیادکردنی رێژەی سەوزایی هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات

رۆژی سێشەممە، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە کارێل کۆرتانێک، کونسوڵی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان كرد. 
 
لە دیدارێک دا چەند تەوەرێكی گرنگ گفتوگۆكران، لەوانەش پەرەپێدانی هەماهەنگی و كەرتی گەشتوگوزار و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی كوردستان. 
 
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، تیشكی خستە سەر سیاسەتی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری بایەخدان بە كەرتی گەشتوگوزار و ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و هەماهەنگییەكی دەربڕی بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان. 
 
كونسوڵی کۆماری چیك جەختی كردەوە لەوەی کە دەیانەوێت لە بواری زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و كەرتی گەشتوگوزار هاوكار و هەماهەنگی حكومەتی هەرێمی كوردستان بن.