Skip to the content

وەزیری پلاندانان: پاڵپشتی و هەماهەنگیەکانی ئەڵمانیا بۆ هەرێم گرنگە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێ شەمە 1ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020 د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم پێشوازی کرد لەکلێمنس سێمنتەر کونسوڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیا وکونسوڵی بەشی ئابوری و سیاسی و کاروباری مرۆیی لەکونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەرێم.

لەدیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولاکرا لەبوارەجیاجیاکان ، وەزیری پلاندانان ڕۆڵی ئەڵمانیای بەگرنگ وەسفکرد لەناوچەکە و داواشی لێکردن هەوڵی زیاتر بدەن لە پاڵپشتی کردنی هەرێم و جێبەجێکردنی بەرنامەکانیان بۆ ئەمەش ئامادەی وەزارەتی نیشاندا بۆ زیاتر پێشخستنی کارەکانیان.

وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە هەنگاوەکانی حکومەت کرد بۆ چاکسازی و بە ئەلیکترۆنی کردنی دامەزراوەکان بەمەبەستی باشتر ڕای کردنی مامەڵەکان و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان.

لەبەشێکی دیكەی دیدارەکە کونسوڵی ئەڵمانیا دووپاتی بەردەوامیدانی پاڵپشتیەکانی بۆ هەرێم کردەوە ئاماژەی بەوەش كرد وەزارەتی پلاندانان یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوەکانی حکومەت بۆ پێشخستنی بوارەجیاجیاکان.