Skip to the content

وەزیری پلان دانان: پاڵپشتی و هاوكاری ووڵاتان و رێكخراو وئاژانسە جیهانیەكان بۆ هەرێم گرنگە

هەولێر ،هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)-ئەمرۆ 3 ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020 لەدیوانی وەزارەت د.دارا ڕەشید وەزیری پلان دانان پێشوازی لە دانیال ماككۆماك كونسوڵی ئەڵمانیا بۆ هاوكاری پەرەپێدان و لێپرسراوی پرۆگرامی هەڵسەنگاندن لە ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانیا كرد.

لەدیدارێكدا كە بەرێوەبەری گشتی هاوكاری و هەماهەنگی پەرەپێدانی وەزارەت ئامادەیی بوو باس پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا كرا بەتایبەت ئەو كاروچالاكیانەی لەماوەی ڕابردوو ئەنجامیانداوە لەرێگەی رێكخراو ودامەزاروەكانی ئەڵمانیا.

هەر لەدیدارەكە گفتوگۆ لەبارەی بەردەوامیدانی پرۆژە وكارەكانی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا ورێكخراوی GIZ كرایەوە كە بەگوێرەی پێویستی وەزارەت پرۆژەكانیان لەناوچە جیاجیاكان ئەنجام بدەن بەتایبەت پرۆژە بچوك و هاندانی كەرتی تایبەت و هاوكاری كردنی ئاوارە و پەنابەرانی هەرێم لەناوكامپەكان و دەرەوەی كامپەكان بۆئەوەی زۆرترین هاوڵاتی سوودی لێ وەربگرێت.

لەبەرامبەردا وەزیری پلان دانان ستایشی ئەڵمانیای كرد كەبەردەوام پاڵپشت و هاوكاری هەرێم بوە ویارمەتی و پشتگیریەكانی ووڵاتان و ڕێكخراو ئاژانسە جیهانیەكان بۆ هەرێمی كوردستان بە گرنگ زانی.

لەلایەن خۆشیانەوە شاندی میوان دووپاتی بەردەوامی پاڵپشتیەكانی خۆیان كردەوە بۆ داهاتووی كارەكانیان و پتەوكردنی هەماهەنگیەكانیان لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم.