Skip to the content

وەزیری پلاندانان لەئاستی ئیدارەی گەرمیانی بەسەر كردەوە

د.دارا ڕەشید: دەڤەری گەرمیان شایەنی هەموو خزمەتێکن

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)-بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لەکێشەوگرفتەکان وئاستی خزمەتگوزاریەکانی دەڤەری گەرمیان ئەمرۆ ١٨ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم بەیاوەری بریکار وبەرێوەبەری گشتی هاوکاری وهەماهەنگی پەرەپێدان و سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرێوەبەرانی گشتی ئەو سنورە کۆبونەوە.

لەکۆبونەوەیەک گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەخزمەتگوزاریەکان کرا کە ئەنجامدراوە و بەشێک لەپرۆژەکانیش لەبواری جێبەجێ کردندان،لەووتەکیشدا وەزیری پلاندانان ڕای گەیاند بەردەوام دەبین لەسەر خزمەتکرنی گەرمیان،چونکە دانیشتوانی گەرمیان شایەنی هەموو خزمەتێکن.

دواتر داوای کرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وبەرێوەبەرانی گشتی سنورەکە ئەو پرۆژانە بخەنەڕوو کە گرنگن بۆدانیشتوانی دەڤەرەکە بەشێوەیەک پێویستە لە سێکتەرەکانی پەروەردە وتەندروستی و ریگاوبان و کارەبا و بەنداو، ووتیشی وەک وەزارەتی پلاندانان دەمانەوێت ئەنجامدانی پرۆژەکان لەسەر خواستی دانیشتوانی دەڤەرەکەبێت بۆئەوەی بتوانرێت زۆرترین خزمەت بگەیەنێت.

لەبەشێکی دیكەی کۆبونەوەکە وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە سندوقی پەرەپێدانی کۆمەلآیەتی کرد بۆ ئەمەش ڕایگەیاند هەموو هەوڵێک دەدەین لەداهاتوو دەڤەری گەرمیان سوود لەو سندوقە وەربگرێت دواتر لە هەڵەبجەو وهەولێر و دەڤەری ڕاپەرینیش پرۆژەکانی ئەو سندوقە بکەوێتە بواری جێبەجێ کردن بەتایبەت لەو ناوچانەی کە هەژار نشینن و لەسەر خواستی دانیشتوانی گوندەکان پێشنیار بکرێت لەبوارەکانی ریگاوبان و پەروەردە وتەندروستی و کارەبا و ئاو ئاوەڕۆ.

پاشان وەزیری پلاندانان باسی لەگرنگی پرۆژەی هاوبەشی کەرتی تایبەت و گشتی لەبوارەکانی خزمەتگوزاری و باشترگەیاندنی بەهاوڵاتیان کەلەم کابینەیە وەزارەتی پلاندانان پرۆژەیەکی گشتگیری پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کردوە.

دواتر دەستخۆشی لە سەرپەرشتار و بەرێوەبەرانی گشتی ئیدارەی گەرمیان کرد بۆ ئەو خزمەتەی پێشکەشی دانیشتوانی سنورەکە دەکەن لەوپێناوەش پاڵپشتی خۆی و وەزارەتی بۆ دووپاتکردنەوە.