Skip to the content

وەزیری پلاندانان پاڵپشتی و هاوکاریەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ هەرێم گرنگە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/28 لەدیوانی وەزارەت د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم پێشوازی کرد لە Paul Edwards بەرێوەبەری رێکخراوی یونسێف لە عێراق وJulie Gill بەرێوەبەری یونسێف هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا بەرێوەبەری گشتی هاوکاری و هەماهەنگی پەرەپێدان ئامادەی بوو گفوگۆکرا لەبارەی کار و پرۆژەکانی ریکخراوی یونسێف کرا لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت ئەو پرۆگرامانەی ئەنجامیدەدەن.

لەبەشێکی تری دیدارەکە وەزیری پلاندانان داوای لێکردن بەردەوامی بە پرۆژەکانیان بدەن لەبوارەکانی پەروەردە و تەندروستی و ئاو ئاوەرۆ، هەروەها ووتیشی وەک حکومەتی هەرێم ستایشی هەوڵ و کارەکانتان دەکەین و وەزارەتی پلاندانانیش هاوکار و هەماهەنگتان دەبێت لە جێبەجێ کردنی پرۆگرامەکان.

دواتر باس لە پرۆگرامی پێنج ساڵەی رێکخراوی یونسێف کرا کە لەعێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن لەرێگەی ئەوپلانی کارەی کە دایان ڕشتوە بەشێوەیەک لەسەر داخوازی و پێویستیەکانی هەرێمی کوردستان بێت.