Skip to the content

وەزیری پلاندانان: پرۆژە بودجەی ساڵی ۲٠۲۱ کار ئاسانی زۆر دەکات بۆ خەرجی و داهاتەکان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمرۆ 18ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 بەگوێرەی خشتەی ڕۆژ ژمێری بودجەی ساڵی ۲٠۲۱ و ئامادەکاریەکانی هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ لەدیوانی وەزارەت بە سەرپەرشتی دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی و ئابوری بەرێوەچوو" لەکۆبونەوەیەک بەئامادەبونی بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی بودجەکانی وەزارەتی دارایی گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکاریەکانی هەر دوو وەزارەت کرا هەروەها باس لە خشتەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و ئەنجامدانی کۆبونەوە لەهەفتەی داهاتوو لەگەڵیان کرا بەمەبەستی دارشتنی کاری هاوبەش و ئامادەکردنی بودجەی ساڵی ۲٠۲۱.

لەلایەن خۆیەوە وەزیری پلاندانان داوای لێکردن پەلەبکەن بۆ دانانی میکانیزمەکانی دارشتنی بودجەی بەکاربەر و بودجەی وەبەرهێنان کە هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی بەو ئەرکە هەڵدەستن.

ووتیشی سەرباری ئەوەی ماوەی چەندین ساڵە هەرێمی کوردستان بەبێ بودجەیە،بەڵام بەهەبوونی بودجە بۆ ساڵی ۲٠۲۱ کارئاسانی زۆر دەکات بۆ خەرجی و داهاتەکانی حکومەت و هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان.