Skip to the content

وەزارەتی پلاندانان، کار بۆ گەشەپێدانی توانا مرۆییەکان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنج شەمە 2021/7/15، بەڕەچاوکردنی پێوەرو ڕێنمایی و ڕێکارەکانی تەندروستی، بە ئامادەبوونی زاگرۆس فتاح بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چۆی کوان جین کونسوڵی گشتی وڵاتی کۆریا و بەڕێوەبەری کیپا، بڕوانامەی سوپاس و پێزانین بەخشرایە ژمارەیەک لە ڕاهێنەرو مامۆستایانی  ئەنستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی KIPA.
لەوتەیەکدا: بریکاری وەزارەتی پلاندانان بەناوی وەزیرو وەزارەتی پلاندانان سوپاس و پێزانینی گەیاندە ڕاهێنەران و مامۆستایان لەبری هەوڵ و کۆشش و ماندووبوونی بەردەوامیان کە لە بواری ڕاهێنەری پێشکەشیان کردووە بە فەرمانبەرانی حکومەت بە بێ جیاوازی.
دواتر، بەناوی حکومەتی هەرێمی کورستان و وەزارەتی پلاندانان سوپاس و پێزانینی ئاراستەی گەل و پەرلەمان و حکومەتی کۆریا کرد بۆ ئەو هاوکارییە بەردەوامانەی هەیانە لە هەموو سێکتەرە جۆراو جۆرەکان کە لەڕێگەی ئاژانسی KOICA وە پێشکەشی هەرێمی کوردستانی دەکەن.
لەکۆتاییدا، پاڵپشتی و هاوکاری وەزارەتی پلاندانانی بۆ کیپا دووپاتکردەوە.