Skip to the content

وەزیری پلاندانان: بەردەوام دەبین لەسەر بە ئەلیکترۆنیکردنی گرێبه‌ستە‌ گشتییه‌كان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- یەکشەممە ڕێکەوتى ٦/٦/٢٠٢١ى زایینى، وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە وەفدێکی ئاژانسى (KOICA)ى كۆرى کرد.
لەدیدارێکدا باس لە کاروچالاکییەکانی ئاژانسی کۆیکا کرا لەگەڵ خستنەڕووی دوایین کارو هەوڵەکان بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی گرێبەستە گشتییەکان و وەزارەتی پلاندانانیش شێلگیرى خۆی دووپات کردەوە لەسەر جێبەجێکرنی ئەو پرۆژەیە بۆنەهێشتنی ڕۆتین و خێراکردنی مامەڵەکان و شەفافیەت کە بڕیارە ئەمساڵ کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی گرێبەستە گشتییەکان تەواو بێت. هەروەها گفتوگۆ لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوڵ و ڕاهێنان کرا بۆ فەرمانبەران و بەرزکردنەوەی توانا مرۆییەکانیان.