Skip to the content

وەزیری پلاندانان: جێبەجێ کردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان بۆ تەواوی هەرێمی کوردستانە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/3/7 بەسەرپەرشتی د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم ئەنجومەنی باڵای وەزارەت کۆبووە.

لەو کۆبونەوەیە گفتوگۆ لەبارەی کارنامەی وەزارەت کرا بەتایبەت هێڵەگشتیەکانی وەزارەت بەمەبەستی خستنەڕووی پلان و کاری داهاتووی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی وەزارەت.

وەزیری پلاندانان بەئامادەبوانی ڕاگەیاند پێویستە کارو بەرنامەکانی وەزارەت بۆ خزمەتی هاوڵاتیان بێت و هەموو هەوڵێکیش بۆ گەیاندن و جێبەجێ کردنی پرۆژەخزمەتگوزاریەکان بێت بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە تاوتوێی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی هەماهەنگیەکانی نێوان وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەت کرا.