Skip to the content

هەواڵەکان

پشکنینی فێرکاریی بۆ لیوای بیست و نۆی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئەنجام درا

ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، پشکنینی فێرکاریی بۆ لیوای بیست و نۆی پیادەی سەر بە فیرقەی سێی پیادە ئەنجام دا.

فەرماندەی فیرقەی دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لیوا روکن ڕێبوار محێدین فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ بێنسن ڕاوێژکاری هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە خولێکی پێگەیاندنی ڕاهێنەران هات

ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ، لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری، کۆتایی بە خولێکی سێ ڕۆژە بۆ پێگەیاندنی تاکی ڕاهێنەر هات.

شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق گەیشتە هەولێر

ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق گەیشتە هەولێر.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە فیرقەکانی پێنج و حەوتی پیادەی بەسەر کردەوە

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، فیرقەکانی پێنج و حەوتی پیادەی بەسەر کردەوە و لەلایەن فەرماندە و جێگران و ستافی ئەفسەرانی هەر دوو فیرقەوە پێشوازی لێ کرا.

پلە بەرزکردنەوە بۆ 8721 پێشمەرگە و پلەدارانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرا

وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە (٨٧٢١) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات، بە بۆنەی پلە بەرزکردنەوەیان، کە لەخشتەی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٥ پلەکانیان بەرز کرایەوە.

لە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەك کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنان هات

ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە فێرگەی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پشتیوانیی یەك، خولێکی مەشق و ڕاهێنان لەبارەی فێرکاریی چاککردنەوەی چەك کۆتایی هات.

کۆبوونەوەی مانگانەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش بەڕێوە چوو

ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەی مانگانەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش بەڕێوە چوو.

لە فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە خولێکی هۆشیاری هات

ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، کۆتایی بە خولێکی هۆشیاری هات.

فەرماندەی فیرقەی دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لیوا روکن ڕێبوار محێدین فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ بینسن ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندێکی یاوەری کرد.