جێگری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان رایدەگەیەنێت، بەرنامەی ساڵانەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مەشق و راهێنانەكان بەشێوەی ئاسایی خۆی بەرێوەدەچێت به په‌یڕه‌وكردنی ریكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
هەواڵەکان
وە‌زیری پێشمەرگە، سوپاسی خۆڕاگری و پشودرێژی هێزی پێشمەرگە دەکات
شۆڕش ئیسماعیل، وە‌زیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ۱ی٤ی ۲۰۲۱ لەپەیامێکدا، سوپاس و ستایشی خۆڕاگری و هەڵوێستی دلێرانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات لەپشوو درێژیان بەرامبەر بە دواکەوتنی مووچەکانیان لە ماوەی رابردوودا.
چەندین پشکنینی جۆراوجۆر بۆ فێرخوازانی کولێژی ئەرکانی سەربازی دەکرێت.
بەسەرپەرشتی سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام /بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین و بەھاوکاری ڕێکخراوی پاڵپشتی تەندروستی، رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/٣ بەمەبەستی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و ئاگاداربون لە تەندروستی و سەلامەتی خوێندکارو کارمەندو لێپرسراو و پلە باڵاکانی کۆلیژی ئەرکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، چەندین پشکنینی جۆراوجۆری بۆ قوتابیان و مامۆستایانی ئەو کولێژە ئەنجامدا کە ئەم خزمەتگوزاریانەی لە خۆگرتبوو
له‌مه‌راسیمێكدا به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی: وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی ئه‌رك و ماندوبونی به‌رپرسی باڵای به‌رگری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌كات
جه‌نه‌ڕاڵ تایگه‌رت، به‌رپرسی باڵای به‌رگری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كۆتایی به‌ئه‌ركه‌كه‌ی هات و بڕیاره له‌دوو رۆژی دادێ بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مریكا.
له كۆلێژی ئه‌ركان ئاماده‌كاری بۆ كۆتایی حه‌وته‌مین خولی پێگه‌یاندنی فه‌رمانده‌و كادری سه‌ربازیی ده‌كرێت
كۆلێژی ئه‌ركان، وه‌ك یه‌كێك له‌ناوه‌نده زانستیه‌كانی سه‌ربازیی له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌رده‌وامه له خوله سه‌ربازییه‌كانی و له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ كۆتاییهێنان به حه‌وته‌مین خولی پێگه‌یاندنی فه‌رمانده‌و كادری سه‌ربازی و پێدانی بڕوانامه‌ی ماجستێر له بواری سه‌ربازیدا به به‌شداربوانی خوله‌كه.
وە‌زیری پێشمەرگە و راوێژکاری سەنتەری هەمەئاهەنگی هاوپەیمانان کۆبوونەوە
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/٣٠ شۆڕش ئیسماعیل، وە‌زیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت، ئەمینداری گشتی و سەرۆکی هەیئەی ئەرکان و ڕاوێژکارانی وەزارەت لەگەڵ کۆڵۆنێل دەیڤد ولیام، راوێژکاری سەنتەری هەماهەنگی هاوپەیمانان لە هەرێم و تیمی یاوەری کۆبۆوە.
لە میحوەری پردێ هێرش کرایە سەر پێشمەرگە
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٣/٢٩ لەسنوری چالاکیەکانی لیوای 10 پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لەمیحوەری پردێ، دبز لەنزیک گوندی نەبی ئاوا ، چەندموشەکێک ئاراستەی پێگەکانی پێشمەرگە کراوە ، بەڵام پێشمەرگەو پێگەکانی پێشمەرگە بێ زیان بوون .
کولێژی ئەرکانی سەربازی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەکادیمی هاوبەش واژوو دەکەن.
کولێژی ئەرکانی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و به‌خشینی زانست و زانیاری نوێ به فێرخوازانی خولێکی تایبەتی لەبواری ئەتەکێت و پڕۆتۆکۆلی فەرمی بەڕێوەبرد.
جەژنی نەورۆزتان پیرۆز بێت
سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه ئازا و قاره‌مانه‌كان، کەمئەندابووانی سەنگەر و گه‌لی ئازا‌و خۆراگری كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م.
پارەی ئەمریکا نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و تا پارەکە دەگات داوامان کردوە، حکومەت مووچەیەک بەلیواکان بەبێ لێبڕین بدات.
رۆژی پێنج شەممە ٢٠٢١/٣/١٨ لیوا قارەمان شێخ کمال جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، زانیاری نوێی لەبارەی دابەشنەکردنی مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگه و پرسی هاوکارییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان درکاندو راشیگەیاند: تا ئێستا هاوکاری دارایی ئەمریکا نەگواستراوەتەوە سەرهەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگەو هەر کاتێک تەحویل بکرێت، راستەوخۆ وەک خۆی دابەشدەکرێت.