Skip to the content

هەواڵەکان

بەڕێوەبەری گشتیی تاکەکان و خۆبەخشانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی حەفتا و هەشتا، لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

له‌ ديداره‌كه‌دا پێشخستنی پرسی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگريی ئەمه‌ریکا خرانه‌ بەر باس.

بەڕێوەبەری چاکسازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی "پەکین"ى چين کرد

شاندی زانکۆی پەکین ئامادەیيی وڵاته‌كه‌يان نیشان دا، بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژ و پاڵپشتيی پێویست، بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازيی وەزارەت.

بەڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به‌ یەکەم خولی ڕشتەی ئەندازەی سەربازی هێنا

لە خولەکەدا، ژمارەیەک ئەفسەری تازەدەرچووی کۆلێژەکانی سەربازيی زاخۆ و قەڵاچواڵان بەشدار بوون، ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو.

کۆتایی بە خولێکی گەیاندن هات

خولەکە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بوو.

له‌ بەڕێوەبەرایەتيی گەیاندنی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به‌ خولی ڕشتەی گەیاندن هات

ئه‌مه‌ یەکەمين جارە لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، خولی ڕشتەی گەیاندن بۆ ئەفسەران دەکرێتەوە.

كۆتايى به‌ خولێکی هۆشیاری هات كه‌ بۆ ئەفسەرانی فیرقەی دوو كرابووه‌وه‌

لە ماوەی خولەکەدا چوار وانەی پەیوەست بە ئەرکەکانی هۆشیاری و پرۆسەی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاريی ئەفسەران پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لە فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به‌ خولێکی ڕاگەیاندن و هۆشیاری هات

خولەکە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، ژمارەیەک ئەفسەری ڕاگەیاندن و هۆشیاريی بارەگای فیرقەی یەکی پیادە و لیواکانی پیادەی سەر بە فیرقەی یەک بەشدار بوون.

لە لیوای دوازدەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولێکی مەشق و ڕاهێنان کۆتایی هات

خولەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، ژماره‌يه‌ك پێشمەرگە تێیدا بەشدار بوون.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا كرد

پرسی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوكارییه‌كانی تیمی ڕاوێژکارانی سوپای ئەڵمانیا بۆ کەرتی تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگە، به‌شێكی گفتوگۆكانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.