ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە بەشدارییان لە خولی پێشکەوتووی فەرماندەیی کرد کە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوامی دەبێت.
هەواڵەکان
سەرۆکی دادگەی سەربازیی یەک گفتوگۆیەکی یاساییی تایبەت بە سروشتی داوای سەربازی ئەنجام دا
هۆبەی دڵنیایی جۆریی کۆلێژی یاسا، به سهرپهرشتیی د. عیماد فەتاح ئیسماعیل، مامۆستا له بهشی یاسا، دیبهیتێکی یاساییی تایبهت به سروشتی داوای سهربازی (طبیعة الدعاوي العسكریة) بۆ دادوهر (كوردهوان نهقشبهندی) ئەنجام دا.
لە بارەگای لیوای چواری پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولێکی هۆشیاریی نیشتمانی کرایەوە
ئامانجی ئەم خولانە بۆ هۆشیارکردنەوەی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگەیە، لە ئەرک و مافەکانیان لە ڕووی سەربازی، کۆمەڵایەتی و نیشتمانییەوە.
جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
جێگری سەرۆکی ئەرکان داوای کرد کە هاوكارییەكانی هێزەکانی ئەڵمانیا و مەشق و ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە لە ساڵانی داهاتووشدا بەردەوام بن، بە ئامانجی پێکهێنانی هێزێکی تۆکمە
سەرۆکی ئەرکانى وهزارهتى پێشمهرگه بهشداريى كۆنفرانسى 76 ــەمین ساڵیادی جاڕنامەی گهردوونيى مافی مرۆڤ كرد
مهبهستى کۆنفرانسەکە گفتوگۆكردن بوو لەسەر ئاستی هەماهەنگيی نێوخۆیى و نێودەوڵەتی و ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هەروەها ڕۆڵی حکومەت لە پێشخستن و پەرەپێدان و پتەوکردنی مافەکانی مرۆڤ.
کۆبوونەوەی وەرزيی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی فیرقەکانى وهزارهتى پێشمهرگه بەڕێوەچوو
بڕیار درا کە ئەم کۆبوونەوانە وەک بەشێک لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و بەڕێوبەرایەتيی گشتيی ڕاگەیاندن، بۆ پشتیوانیکردنی بەشی هۆشیاری و ڕاگەیاندنی فیرقەکان بەردەوامييان پێ بدرێت.
تیمێکی هێزەکانی هاوپەیمانان سەردانی بارەگای فیرقەی چواری پیادەی کرد
له ديدارهكهدا جەخت لە بەردەواميی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە بە گشتی و فیرقەکان بە تایبەتی كرايهوه.
وەزیری كاروبارى پێشمەرگە پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد
وەزیری كاروبارى پێشمەرگە: هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەمیشە ئامادەیە بۆ پارێزگاریکردن لە ئارامی و سەقامگیريی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندن کۆتایی بە خولی بنەڕەتیی دووی ئەفسەران هێنا
لەم خولەدا بەژداربووان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی ئاشنا بە سیستەمی گەیاندنی سەردەم و چۆنیەتی بەکارهێنان و دانانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی بوون.
خولێكى مهشق و ڕاهێنان لهسهر چهكهقورسهكان له فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک کۆتايى هات
لەو ڕێوڕەسمەدا، ئامادەبووان لەنزیکەوە بینەری نمایشی تەقاندنی چەکەقورسەکان بوون، کە لەلایەن ئەفسەرانی بەشداربووی خولەکە نمایش کران.