دواتر بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی کاروبارەکانی، باس لە پێویستی و کەموکوڕییەکانی فیرقە کرا.
هەواڵەکان

لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی سیمینارێکی هۆشیاری بەڕێوەچوو
ڕائید ئارام ناسح، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاری نیشتمانی و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە زانستە سیاسییەکان، بابەتی سیمینارەکەی بەناوی (فەلسەفەی جەنگ)، پێشکەش کرد.

بەڕێوەبەری ڕشتەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە دوو شاندی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
لە دیدارەکاندا باس لە گرنگی و پێویستیی دروستکردنی قوتابخانەی ڕشتەکان و قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل کرا و جەخت لەوە كرايهوه بە زووترین کات ئەو دوو قوتابخانەیە بکرێنەوە و بخرێنە خزمەت هێزەکانی پێشمەرگە.

له بارهگاى ليواى چوارى پياده كۆتايى به خولێکی فریاگوزاريی سەرەتایی هات
لەم خولەدا ٢٥ی پێشمەرگەی فەوجهكه بەشدار بوون و ماوەی دوو ڕۆژى خاياند.

لە لیوای چواردەی پیادە زنجیرەیەک سیمیناری خۆپارێزی لە چەکی کیمیایی بەڕێوەچوون
لە سیمینارەکاندا، شێوازی خۆپاراستن لە چەکە کیمیاییەکان، زیان و کاریگەرییەکانی ماددە کیمیاییەکان لەسەر مرۆڤ، لە کاتی هێرشە کیمیاییەکاندا خرانەڕوو.

بەڕێوەبەری پشکنینی گشتيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد
ئەفسەری هەماهەنگیی هێزەکانی ئەڵمانیا ئامادەیيی خۆی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگیيەکی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی دهربڕى.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە ڕاوێژکاری سەربازيی هۆڵەندا کرد
شایانی باسە هۆڵەندا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئەندامە لە هاوپەیمانیيەتی نێودەوڵەتيی دژی داعش و لە سەرەتای دەرکەوتنی ئهو گرووپه، وەک یەکێک لە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانەتیيەکە ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبووە.

وەزیری کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە ڕاوێژکاری هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد
شۆڕش ئيسماعيل: کۆڵۆنێڵ یان لە سەرجەم بوارە سەربازییەکاندا پشتیوان و هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە بووە و ڕۆڵى باڵاى ئهو بهرز دهنرخێنين.

ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە ئەفسەری هەماهەنگیی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد
لە دیدارهكهدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو خولانە كرا کە ساڵانە لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچن.

بەڕێوهبەری چاکسازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە دوو تیمی سەربازيی هاوپەیمانان کرد
بەڕێوهبەری چاکسازيی وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه، لە دوو دیداری جیادا، پێشوازی لە جەنەڕاڵ ئولیفەر سیلۆ، بەڕێوەبەری کاروباری سەربازی و سڤيلی وڵاتی فەرەنسا لە عێراق و کۆڵۆنێڵ یان، ڕاوێژکاری سەربازيی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.