Skip to the content

کار و چالاکییەکان

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر، كۆتایی ئه‌ركه‌كه‌ی راگه‌یاند

له‌میانی سه‌ردانی كۆڵۆنێڵ جولیات، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، كۆتایی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و بڕیاری وڵاته‌كه‌شی له‌جێگره‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ ئاشكراكرد.

بۆردی چاکسازی وبەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و راوێژکارانی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

بە ئامادەبوونی نوێنەری هێزەکانی ٧٠ و ٨٠، راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان، لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەی گشتی بۆردی چاکسازی ئەنجامدرا.

وەزیری پێشمەرگە: هێزەکانی ئەڵمانیا پاڵپشتێکی بەردەوامی هێزی پێشمەرگەن

بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرک و کاری هەردوو ڕاوێژکاری سەربازی ئه‌ڵمانیا کۆڵۆنێل هۆڵگەر کۆنكڵ و کۆلۆنێل جۆرج، سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەیان كرد و لە مەراسیمێکدا کۆتای هێنرا بە ئەرکەکانیان سوپاس و رێزلێنیانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تیان پێشکەش کرا،

بەریتانیا بودجەیەکی تایبەت بۆ هاوکاری پەرەسەندنی ناوەندە سەربازییە ئەکادیمییەکانی عێراق و هەرێم تەرخان دەکات

شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا کە پێکهاتبوون لە جەنەڕاڵ ئادەم مولحەقی سەربازی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لەعێراق و کۆڵۆنێڵ چارڵی، راوێژکاری هێزەکانی بەریتانیا لەهەولێر، سەردانی کۆلێژی ئەرکانیان لە ناحیەی چوارقوڕنە کرد

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەکی کرد

 ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق.. بازنەی هاوکاری و یارمەتیەکانمان بەدەر لە بوارەکانی لۆجیستی و مەشق و کۆمەکە سەربازیەکاندا،  بابەتی هۆشیاری و بەرزکردنەوەو بەرەو پێشبردنی توانستی زانستی پێشمەرگە دەبێت 

هێزەکانی پشتیوانی دووی یەکەی ۷۰ دەگەڕێتەوە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە

  فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی ۷۰ ی پێشمەرگە  ئامادەیی فەرماندەییەکەی بۆ وەزیری پێشمەرگە دەربڕیوه‌، کە هێزەکانی پشتیوانی دووی یەکەی حەفتا، بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.  

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و وه‌فدێكی باڵای دیبلۆماسی و سه‌ربازی نه‌رویج كۆبوونه‌وه‌

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، داوا ده‌كات وڵاتی نه‌رویج رۆڵ و قه‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ زیاتر و فراوانتر بكات، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌مووانه‌.

عقید ویلیام دەیڤز، بەرپرسی هێزەکانی هاوپەیمانان وشاندێکی یاوەری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە

عمید ی ئەندازیار نەبەز سەڵاح صدیق بەڕێوەبەری چاکسازی،پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەی بۆ   بەرپرسی هێزەکانی هاوپەیمانان خستە ڕوو، دواتر داوای هاوکاری وپاڵپشتی زیاتری هاوپەیمانانی کرد، بۆ خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و بەدەستهێنانی دەستکەوت و ئامانجی زیاتر

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لەشاندێکی باڵای راوێژکارانی هاوپەیمانان لەهەولێر کرد

لەدیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ چارلی راوێژکاری سەربازی کونسوڵخانەی بەریتانیا لەهەولێر و کۆڵۆنێڵ یان راوێژکاری سەربازی هێزەکانی هۆڵەندا و ملحقی سەربازی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لەهەولێر کرد.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا و به‌رپرسی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ كۆبۆوه‌

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سڤێن كڕاوسپێ، كونسوڵی گشتیی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێرو كۆلۆنێل هۆڵگه‌ر كونكل، به‌رپرسی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوە