Skip to the content

کار و چالاکییەکان

‎شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی وەزارەتی دارایی وئابوریان کرد.

شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی سەربەست لەزگین سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوریان کرد

راوێژکارانی باڵای سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

هەریەک لەراوێژکارانی باڵای سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان پرۆژەی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵ بۆ پێشمەرگە تاوتوێدەکەن.

ئەمینداری_گشتی وەزارەت پێشوازی لە نوێنەرو کەس وکاری پێشمەرگە بێ سەرو شوێنەکان کرد

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لەدیوانی وەزارەت، پێشوازی لە نوێنەرو کەس وکاری پێشمەرگە بێ سەروشوێن بوەکانی شەری دژ بەتیرۆرستانی داعش کرد.

لەسنوری گەرمیان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش ئەنجام درا

ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجام درا

خولی پەرەپێدانی ئەفسەران کۆتایی هات

لەچوارچێوەی پرۆگرامی مەشقی وەزارەتی پێشمەرگە خولێک بۆ پەرەپێدانی توانای ئەفسەرانی پێشمەرگە لە بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن بەکۆتا هات.

هۆڵه‌ندا له‌ پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێم و، راوێژكاری هێزه‌كانی هۆله‌ندا جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ لۆجیستی و سه‌ربازییه‌كان

پێشمەرگە چەند ناوچەیەکی لە داعش پاککردەوە

لە تۆڵەی ئەو هێرش و پەلامارە تیرۆریستیانەی، کە لەو ماوەیەدا داعش کردیە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بووە هۆی شەهید کردن و بریندارکردنی چەند پێشمەرگەیەک، لەوانە ( نقیب پشتیوان قرنی، هێمن یەحیا، ئیدریس بەهرام و موحسینی حاجی حسین).

شاندێکی سەربازی شانشینی هۆڵەندا خوازیارى پاڵپشتیی پرسى چاکسازییە لە وەزارەتى پێشمەرگە

پرسى چاکسازى و بەدواداچوونى بەردەوام و ڕاوێژکارى گرنگ و پاڵپشتى، قسە و باس و گفتوگۆى نێوان شاندێکى سەربازى و ڕاوێژکارى شانشینى هۆڵەندا و وەزارەتى پێشمەرگە بوو.

جه‌نه‌ڕاڵ جه‌ی گارنه‌ر: خوایاری پێشکەوتنی زیاتری هێزی پێشمەرگەین

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌مین حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌باره‌ی دوایین هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و پرسی جموجۆڵ و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی داعش و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆیان کرد.

سه‌رۆكی دەستەی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی له‌ شاندێكی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر كرد

سه‌رۆكی دەستەی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ ئاماده‌بوونی عه‌مید روكن مه‌حه‌مه‌د سه‌عید مه‌حه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت، پێشوازی له‌ كۆڵۆنێڵ یۆرك، به‌رپرسی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ شاری هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.