ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2 له‌میانی سه‌ردانی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كۆلۆنێل جولیات، بەرپرسی تیمی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش له‌هه‌رێم كۆلۆنێل سیسی راوێژكاری سه‌ربازی، په‌یامی كۆتایی ئه‌ركی مێجه‌ر لۆكاس- یان گه‌یانده شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
کار و چالاکییەکان
نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر كرایه‌وه‌و ئاماده‌یه بۆ پێشوازی و چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه
ئه‌مڕۆ دووشەممە 2021/3/1 له هه‌ولێری پایته‌خت، نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پزیشكی گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به فه‌رمی كرایه‌وه‌و له چه‌ندین بواری چاره‌سه‌ركردندا ئاماده‌یه بۆ پێشوازیكردن له پێشمه‌رگه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆلێژی سەربازی دووی زاخۆی به‌سه‌ركرده‌وه
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاوه‌ری سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و جێگرانی سه‌رۆك ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و ئیداره‌و میره، كۆلێژی سه‌ربازی دوو ( زاخۆ) ی به‌سه‌ركرده‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه داواده‌كات مووچە و شایستە داراییەکانی ئه‌مریكا ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگرێته‌وه بەبێ جیاوازی
ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵای، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل ڤۆرهیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له عێراق و كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ریان بوو.
وەزیری پيشمەرگە پێشوازیکرد لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێم
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت، پێشوازیکرد لە د. جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هاوپەیمانان لە ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق کۆدەبێتەوه
ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 شاندێکی سەربازیی لە هێزی کاری هاوبەش سەردانی سەنتەری هاوپەیمانانی كرد بۆ هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
وەزیری پێشمەرگە و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم کۆبونەوە
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە جەنەڕاڵ کەڤن کۆپسی، جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و جەنەراڵ پرینسیپێ، جێگر و نوێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی سەربازی.
وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی باڵای هاوپەیمانان كۆبونه‌وه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له هه‌رێم، گفتوگۆی چڕ له‌باره‌ی دوایین هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و پڕۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌كه‌ن.
خولێكی دیكه‌ی شۆفێریی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی كۆتایی پێهات
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره‌ی سه‌ربازی، بە ئامادەبونی لیوا روکن باسل محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیداره‌و میره‌و نوێنەری هێزەکانی ئەمریکا خولێكی راهێنانی شۆفێریی تایبه‌ت بۆ شۆفێرانی كه‌تیبه‌ی (2)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆتایی پێهات.
خولێكی شۆفێری تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی كۆتایی پێهات
بە ئامادەبونی لیوا روکن باسل محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەرکان و نوێنەری هێزەکانی ئەمریکا خولێكی راهێنانی شۆفێریی تایبه‌ت بۆ شۆفێرانی كه‌تیبه‌ی یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆتایی پێهات.