Skip to the content

کۆبوونەوەی بەرفراوانی پرۆسەی چاکسازی بەڕێوەچوو

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ ١٩ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بۆردی چاکسازی لەگەڵ راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، پوختەیەک لە بارەی کار و چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و پرۆژەکانی خرایە روو.

راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان پێشنیارەکانیان پێشکەش کرد و گفتوگۆی پێویست لەبارەی پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و پێشکەشکردنی هاوکاری و راوێژی پێویست بۆ سەرخستنی بەرنامەی چاکسازی كرا، کە بە شێوەیەكی بەردەوام کاری تێدا دەکرێت.