Skip to the content

هاوپەیمانان لە ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق کۆدەبێتەوه

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 شاندێکی سەربازیی لە هێزی کاری هاوبەش سەردانی سەنتەری هاوپەیمانانی كرد بۆ هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە ساڵی 2015 دامەزراوە بۆ هەماهەنگی لە نێوان پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەڕی دژی داعش.

عەقید واین مارۆتۆ گوتەبێژی سەربازیی هاوپەیمانان گوتی " ناوەندی هەماهەنگی نموونەیەکی گەورەی کاری هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە وهێزە ئەمنییەکانی عێراقە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی هاوبەش. هاوپەیمانان پشتیوانییان لە دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی کردووە بە درێژایی هێڵی هەماهەنگی نێوان هێزە کوردییەکان و ناوەند. هاوپەیمانان ستایشی پەیوەندییە بەردەوامەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم دەكەن بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە ناوچە جێناكۆكەكان.

هاوپەیمانان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆیان لەسەر بەردەوامبوونی ناوەندی هەماهەنگی كردووە بۆ نەهێشتنی سەرجەم بەربەستەكان كە رێگر دەبن لە درێژەدان بەهەماهەنگی هاوبەش. 

ماروتۆ هەروەها گوتی "هاوپەیمانان پشتگیری دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگیان کردووە بەدرێژایی ناوچەی هێڵی هەماهەنگی کورد، بۆ ئەوەی هیچ پەناگایەکی ئارام بۆ تیرۆر نەهێڵێت و داعش لە ئازادی جوڵە بێبەشیان دەکات"

هەروەها هاوپەیمانان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆیان کردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەرتر پەیوەندی بکەن بۆ بەرپەچدانەوەی زانیاری هەڵە و ئەو پڕوپاگەندانەشی کە داعش پەخشی دەکات. هەروەها گفتوگۆیان لەسەر پلانەکانی دامەزراندنی ناوەندی زانیاری هاوبەش بۆ کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەنێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە كرد. 

گوتەبێژانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگەش، گرنگییان بە ئامانجی هاوشێوەدا و جەختیان کردەوە لەسەر گرنگیی کارکردنی پێکەوەیی بۆ بەرجەستەكردنی شکست پێهێنانی داعش. 

عەمید عوسمان محەمەد مستەفا ، بەڕێوەبەری سەنتەری میدیا لە وەزارەتی پێشمەرگە ، گوتی " پەیوەندی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا پەیوەندیی برایەتیی بووە و هەمان ئەو پەیوەندییە وەك خۆی ماوە". 

شاندەکە گفتوگۆیان لەبارەی ستراتیژی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی درێژخایەن لە عێراق كرد، هەروەها گفتوگۆ و هەماهەنگیی بەردەوام لەنێوان هاوپەیمانان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە كرا. 

مارۆتۆ، گوتیشی "هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت لە کارکردن لە ڕێگەی هاوبەشەکانمان لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە داعش شکستی هەمیشەییان پێدەگات لە عێراق و سوریا"