Skip to the content

ئه‌فسه‌رێك به‌شداری پانێڵێكی سەنتەری مارشاڵ بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاسایش و ستراتیجی ئەڵمانی ده‌كات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)-ئه‌مڕۆ چوارشەمە رێکەوتی 20/1/2021 مقدم/ ئەندازیار شاخەوان سه‌لام ، بەڕێوەبەری پرۆژەی ستراتیژیەتی بەرگری لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری پانێڵێکی ئۆنلاینی کرد، کە لە لایەن سەنتەری مارشاڵ بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاسایش و ستراتیژی رێکخرابوو لە وڵاتی ئەڵمانیا بە ئامادەبوونی پسپۆڕانی بواری ئاسایش و ستراتیژی نێودەوڵەتی.

پانێڵەکە تیشکی خستە سەر کاریگەرییەکانی پەتای کۆڤیدـ19 لەسەر زیادبوونی هێڕشە تێرۆریستیەکانی چه‌كدارانی داعش لە عێراق بە گشتی و ناوچە كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ تایبه‌تی و كاریگه‌ریه‌ نه‌رێنیه‌كانی ئه‌و بۆشاییە ئەمنیەی كه‌ له‌ نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراق دا هه‌یه‌.