Skip to the content

بەڕێزان سەرنووسەرو ستافى به‌ڕێوه‌بردن و ڕۆژنامەنووسان و كارمەندانی رۆژنامەی (كوردستانی نوێ)ی ئه‌زیز

هەولێر،هەرێمی کوردستان، عیراق(GOV.KRG)- ئەمرۆ ١٢ی کانونی دووەم(ینایر)ی ٢٠٢١بەبۆنەی (30) هه‌مین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەكەتان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم.

كوردستانی نوێ، جگە لەوەی خاوەنی شانازیی یەكەم رۆژنامەی كوردییە لە دوای راپەڕین، هاوكات رۆڵی گرنگتان هه‌بووه ‌و هەیە له‌ بەدیهێنانی خواستی گەلی كوردستان و بەرگریكردن لەبیری نەتەوەیی و نیشتیمانی، هەر لێرەوە دەخوازم کوردستانی نوێ هەمیشە لەبەرەوپێشچوون و نوێگەریدا بێت بتوانێت هەژموونی خۆی لە بواری ڕؤژنامەگەری کوردی بپارێزێت. کوردستانی نوێ، وه‌ك خوێندگه‌یه‌كیش بووه‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران، لە یەكەم وێستگەی رۆژنامەگەریتانەوە پابەندی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانن لە كوردستان و عێراقدا.

ده‌ستی ماندووبونتان ده‌گوشم، كه‌ به‌رده‌وام مینبه‌رێكی ئازاد و ئازای بیر و بیره‌وه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چالاكیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن.

دووبارە (30) هه‌مین ساڵیادی كوردستانی نوێی ئازیز پیرۆز دەكەم، بەو ئومێدەی وەك هەمێشە سەرقافڵەی تەبایی و پێشخستنی بیری ئازادی و دیمكراسیی بن له‌ بونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مۆدێرن و هۆشیاردا ، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم هەمیشە لە پێشکەوتن و تازه‌گه‌ردا بن.