Skip to the content

شاندێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی كۆلێژی ئه‌ركان ده‌كه‌ن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ 25/1/2021، كۆلۆنێل جولیات به‌رپرسی تیمی هه‌مه‌ئاهه‌نگی هاوبه‌ش له‌ هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی كۆلێژی ئه‌ركانیان كرد و له‌لایه‌ن راگرو ئه‌فسه‌رانی كۆلێژه‌كه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، شاندی هاوپه‌یمانان جه‌ختیان له‌ پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانیان بۆ كۆلێژی ئه‌ركان كرده‌وه‌و وه‌ك ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی گرنگ وه‌سفیان كرد، راگری كۆلێژی ئه‌ركانیش سوپاسی تیمی ئه‌مریكای كرد و هیوای خواست په‌یوه‌ندی و دیداره‌كانیان به‌رده‌وام بێت له‌پێناو پێشخستنی كۆلێژه‌كه‌و توانا زانستیه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.