Skip to the content

پرسەنامە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD )-خەمبارو نیگەرانین، بەکۆچی دوایی خوالێخۆشبێت ( محمد مستەفا محمد ) تێکۆشەرو ماندونەناس، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول، کە دەکاتە باوکی عەمید/ عوسمان محمد مستەفا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارتمان.

ژیانئاوا، تێکۆشەرو خەباتگێڕێکی ناسراو و ماندوونەناسی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلەکەمان بوو، گیان لەدەستدانیشی کۆستێکی گەورەیە.

پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و دۆستان و خزمان و هاوسەنگەرانی دەکەین. لەخودای میهرەبان داواکارین دواناخۆشیان بێت و کۆچکردووش جێی بەهەشت بێت.

انا للە وانا الیە راجعون