Skip to the content

بۆردی چاکسازی وبەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و راوێژکارانی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی 2021/623، بەڕێوەبەرایەی چاکسازی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی راوێژکارانی هاوپەیمانان و بۆردی چاکسازی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا، کە راوێژکاری وڵاتانی (ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، وهۆڵەندا) و نوێنەرانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠  بەشداریان تێدا کرد، جەخت کرایەوە لەسەر داڕشتنی پلانێکی درێژخایەن بۆ نەخشە رێگای پێشمەرگە لە داهاتوودا. لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا، لەبارەی چارەسەرکردنی ئەو بەربەستانەی رووبەڕووی پرۆسەی چاکسازی دەبنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها بەرەوپێشچوونەکانی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و رووانگەی راوێژکارانی هاوپەیمانان بۆ سەرخستنی پرۆژەی کارنامەی هێزی پێشمەرگە، تاوتوێ کرا.
شایانی باسە، نوێنەری هەردوو فەرماندەیی هێزەکانی (۷٠ و ۸٠)ی پێشمەرگە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون و دوایین بەرەوپێشچوونەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە خرایەڕوو.