Skip to the content

شاندێکی سەربازی شانشینی هۆڵەندا خوازیارى پاڵپشتیی پرسى چاکسازییە لە وەزارەتى پێشمەرگە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٣١/٥/٢٠٢١ى زایینی، کۆڵۆنێڵ یان ولیام پاشکۆی سەربازی شانشینی هۆڵەندا لە وڵاتی عێراق، بە یاوەری کۆڵۆنێڵ یان تێن هۆڤ ڕاوێژکاری سەربازیی هەمان شانشین لە وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەیى حکومەتى هەرێمى کوردستانیان کرد.
بەرەوپێشچوونی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی پرسى سەرەکەى گفتوگۆى نێوان هەردوو لا بوو و لەگەڵ ئەم پرسەشدا گفتوگۆ لەسەر بەدەستهێنانی پاڵپشتی وڵاتی هۆڵەندا بە تایبەتی و هێزەکانی هاوپەیمانان بە گشتی کرا لە ڕووى هاوکارى و ڕاوێژکاریی زیاتری تیمەکانی چاکسازی، تا قۆناغە یەک لە دوای یەکەکانی چاکسازی جێبەجێ بکرێت.