Skip to the content

چەندین پشکنینی جۆراوجۆر بۆ فێرخوازانی کولێژی ئەرکانی سەربازی دەکرێت.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەسەرپەرشتی سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام /بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین و بەھاوکاری ڕێکخراوی پاڵپشتی تەندروستی، رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/٣ بەمەبەستی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و ئاگاداربون لە تەندروستی و سەلامەتی خوێندکارو کارمەندو لێپرسراو و پلە باڵاکانی کۆلیژی ئەرکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، چەندین پشکنینی جۆراوجۆری بۆ قوتابیان و مامۆستایانی ئەو کولێژە ئەنجامدا کە ئەم خزمەتگوزاریانەی لە خۆگرتبوو

١-پشکنینی خوێن (CBC)

٢-پشکنینی چاو

٣-پێوانی فشاری خوێن

٤-پشکنینی دەم و ددان

٥-پێوانی پلەی گەرمی

٦-پشکنینی بڕی ئۆکسجین لە خوێندا

٧-لێدانی دڵ

٨-پشکنینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا (RBS)

٩-کێش و باڵا

 

عەمید روکن سالار إبراھیم صابر،

ڕاگری کۆلیژی ئەرکان، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا لە ئەنجامدانی ئەو چالاکیەو راشیگەیاند: ئەم هەنگاوە زۆر پێویست و بەجێیە، لەکاتێکدا پەتای وەرزی و پەتای جیهانی کۆڕۆنا هەیە، بەم رێگەیە دەتوانرێت فێرخوازان و ئەفسەر و مامۆستاو کارمەندانی کولێژی ئەرکان لەنزیکەوە ئاشنای باری تەندروستی خۆیان بن.

وتیشی: سوپاس بۆ تیمی تەندروستی و رێکخراوی پاڵپشتی تەندروستی بۆ ئەو هەنگاوە پڕ بایەخ و پیرۆزەیان.