Skip to the content

بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و‌ كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن له‌ هه‌رێم چاویان بە یەکترى کەوت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢١/٥/٣٠ لەدیوانی وەزارەت سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی عه‌مید ڕوکن هه‌ژار عومەر راوێژكاری وه‌زاره‌ت و عه‌مید روكن محەمەد سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی وپەیوەندییەکانی وەزارەت پێشوازی له‌ (ئاراكارا میكی هێرۆ) كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌و دیداره‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ژاپۆن، پێداگرى له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دوولایەنە كرایه‌وه‌.
لە تەوەرێکی تری ئەو دیدارەدا ئاماژە‌ به‌ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی كرا، هاوكات باس له‌ مه‌ترسییه‌كانی داعش و ئه‌و هه‌نگاوانه کرا كه‌ بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆرستان پێویستە ئەنجام بدرێت.