Skip to the content

خولێكی تایبەت بە زانیاری ئۆپەراسیۆنەكان کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ ١٦/٥/٢٠٢١، بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە خولێكی تایبەتی بۆ بیست ئەفسەری سەر بە بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش كردەوە، کە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، مەبەستیش لەو خولە بەرزکردنەوەی ئاستی توانای ئەفسەرانی بەشداربووە لە بوارە جیاوازەکان.

لەمبارەوە عەمید روکن عیلمی حەسەن مزوری بەڕێوەبەری بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتى "كردنەوەی خولێكی لەوجۆرە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی چاكسازییە لە وەزارەتی پێشمەرگە و خوولەکە لە لایەن ١٠ ئەفسەری باڵا وانەكان دەوترێنەوە".

لەم خوولە دوو حەفتەیەدا، بەشداربووان ئاشنای زانستی سەربازی بوارە جیاوازەکان دەبن و ئەو بابەتانەى پێشکەشیش دەکرێن بریتین لە:

١. فەرماندەییكردن

٢. چەمکەکانی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی

٣. كارەكانی ڕوكن

٤. یاسای سزادانی سەربازی

٥. شێوازی ئێشكگرتن

٦. هەڵوەستەكردن لە كاتی دروستكردنی بڕیار

٧. ئەركەكانی دەستەی ئەركان

٨. بنەما گرنگەكان لە نووسراوی فەرمی

٩. بنەماكانی كاركردن لە گۆڕەپاندا

١٠. دروستكردنی پەیوەندی

١١. بنەماكانی دادگاییكردنی جەزائی