Skip to the content

هاوپەیمانان خوازیارى هاوکاریکردنى كۆلێژی ئەركانە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢١/٥/١٧ تیمێكی هاوپەیمان سەردانی كولێژی ئەركانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیان كرد کە ئامانجیان وەرگرتنی زانیاری لە سەر كولیژەكە و هاوكاریكردن بوو لە رێگای هاوپەیمان لە ئایندەدا.
هەر لەو دیدارەدا پێداگرى لەسەر خوێندنی سەربازی بۆ پاراستنی خەڵكی سڤیل لە جموجولی سەربازی كرایەوە، كە هێزەكانی پێشمەرگە لە كەلتوری سەربازی خۆیاندا هەمیشە پەیڕەوییان كردووە. هەر لە کۆبوونەکەدا بە گرنگییەوە باس لە كولیژی ئەركان كرا بۆ پێگەیاندنی ئەفسەری باڵا و سەركردەی دواڕۆژ لە زانستی سەربازی كە توانای فەرماندەییكردنی تێدا بەرجەستە بێت.