Skip to the content

وه‌زیری پێشمه‌رگه بە جیا لەگەڵ لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له ‌په‌رله‌مان و کونسوڵی گشتی یۆنان کۆ بووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ١٨ى ئایاری ٢٠٢١ى زایینى، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مان، گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێر به‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دۆخى گوزه‌رانی ئێستای هێزی پێشمه‌رگه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق کرا و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری، كه‌ ده‌ره‌ئه‌نجام پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
هەر لە هەمان ڕۆژدا وەزیری پێشمەرگە بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەت پێشوازی لە د. ستاڤڕۆس کیریمیس، کونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد. کونسوڵی گشتیی یۆنان، ستایشی قارەمانێتی و نەبەردی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد لە شەڕی روبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و گوتى "وەک وڵاتی یۆنان خوازیاری پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و خوازیاری هەماهەنگی و هاوکاری و ئاڵوگۆڕیی بازرگانی و ژیاری و فەرهەنگی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتەکەمان یۆنانین.