Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان پێشوازی لە ڕاوێژکاری سەربازیی شانشینی بەریتانیا کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢، لیوا ڕوکن نەجمەدین جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ رۆب درایڤەر ڕاوێژکاری سەربازیی شانشینی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد. 

لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و چۆنییەتیی دامەزراندنی فیرقە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەردەوامیی مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە و بەرەوپێشبردنی تواناکانیان بە زانستی سەربازی بەپێویست زانرا.