Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتیی وەزارەت و نوێنەرانی میرەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا ڕوکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتیی وەزارەت و میرەی فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠و٨٠ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە تیمی لۆجستیی هاوپەیمانان تێیدا ئامادەبوون، گفتوگۆ لەسەر هەڵسەنگاندنی کار و ئەرکەکانی میرە و چۆنییەتی ڕێکخستنی ئیشوکارەکانی میرەی ئەو لیوایانەی کە لەژێر ڕۆشنایی پڕۆژەیاسای چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگەوە دێنە ژێر بڕیار و ڕاسپاردەکانی وەزارەت کرا و چۆنییەتی دابینکردنی پێداویستییەکان و کێشەکانی ئەو لیوایانە لەڕووی لۆجستی و کاروبارەکانی میرەوە تاووتوێ کرا.