Skip to the content

سەرجەم لیوا و یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ئابی ٢٠٢٢، پشکنینی فێرکاری بۆ فەرماندەیی ئەندازیاری ئامێرە سەربازییەکانی سەر بە میرەی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام درا. 

لیژنەی پشکنەران بەسەرپەرشتیی لیوا ڕوکن هۆگر سەلاحەدین بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی، ئەندامیەتیی عەمید روکن فەرهاد جێگری بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پشکنەر بوو کە سەرجەم بەشەکانی فەرماندەیی (هـ أ ك) وەک بەشی کارگێڕی و تۆماری رۆژانە، بەشی مەشق و بەشی پشکنینی (هـ أ ك) و کۆگاکانی گرتەوە. 

شایانی باسە، پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری، بەپێی پلانی داڕێژراو بەردەوام دەبێت و سەرجەم لیوا و یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت.