Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ناوچە سنوورییەکان بەسەردەکەنەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ڕۆژی ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سه‌رۆكی ئه‌ركانی وەزارەتی  پێشمه‌رگه، پێشوازی کرد لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ و فەریقی یەکەم ڕوکن عەبدولئەمیر شەممەری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق و فه‌رمانده‌ی پاسەوانی سنووری عێراق و فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور.

بەسەرکردنەوەی ناوچە سنووریەکان، لەلایەن پێشمەرگە و  سوپا و پاسەوانی سنوور، بۆ توند و تۆڵکردنی باری ئەمنی ناوچە سنوورییەکان و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان، لەپێناو سەقامگیرکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچە سنووریەکان، وەک پرۆسەیەکی هاوبەش کار دەکەن.
لەم سەردانەدا، چەند ناوچەیەکی سنووری نێوان عێراق ـــ سووریا بەسەر کرانەوە، بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە، ڕێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر.