Skip to the content

وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان هەماهەنگیی زیاتر دەکەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ئابی٢٠٢٢، لیوا ڕوکن نەجمەدین عومەر قادر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، پێشوازی لە عەقید جۆست ئەندامی تیمی ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا باسی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا و  جەخت لە کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر چۆنییەتیی کردنەوەی خولەکانی تایبەت بە ڕاهێنانی چەک و  پەرەپێدانی مەشقی سەربازی.